e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

وێنەی بەرگی چاپی یەک

ئێستایش پاش ئەو بەسەرهاتەو پووچەڵبوونی خواست‌و ئاواتەکەم، تەواوی ژمارەی بەدەسهاتووم پێشکەشکرد بە هۆزەی زەردەشتییانی کوردستان.

هێدی گۆمەیی/ سوید ٣/ ٣/ ٢٠١٧

 

 

(چوونەژوورەوە)

ئاماژەیەکی مەخابنی

بەدڵێکی پڕ پەژارەوە ئەمڕۆ ڕەخنە لەکەسێک دەگرم بەناوی نەدیم داغدەڤرین Nedim Dagdevrien کە بەداخەوە ١٠ ساڵ لەمەوبەر (٢/ ٣/ ٢٠٠٧) بە نەخۆشیی شێرپەنجە گیانی سپارد.

بێگومان پەژارەبوونی بەندە لەوەدایە کە یەکهەمین بەرگی (زەردەشت و ئامۆژگارییەکانی)ـم لە پایزی ساڵی ١٩٩٢دا لە وڵاتی سوید بەچاپ گەیان‌و هاوینی ساڵی ١٩٩٣ لەکاتی بەشداریم لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمیتەی سویدی بۆ پاراستنی مافی کوردان Svenska kometen för kurdernas mänskliga rättigheter  ـدا ٤٠٠ دانەم بەخشی بە کۆمیتەی قەندیل کە ئەوکات بەشێک بوو لە کۆمیتەی ناوبراوی سەرەوە کە خۆبەخشانە لە باشووری کوردستان پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەیان ئەنجام دەدا بەو مەرجەی دانەی بفرۆشن بە ١٠٠ کرۆنی سویدی‌و بە کۆی دەسکەوتی کە لەوڕۆژەدا دەیکردە نزیکەی ٥٥ هەزار دیناری سویسری) پۆلێک بۆ خوێندنی نابینایان لە پەیمانگای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سلێمانیدا بکەنەوە، بەڵام مەخابن پاش ٢٤ ساڵی ڕەبەق بەڕێوەبەری پەرتووکخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم بە تەلەفۆن ئاگاداری کردم لەوەی چەنسەد دانە لەو پەرتووکەی بەڕێزت لە عەماری پەرتووکخانەدا هەڵگیراوە، بڕیاری چی لێبدەین؟

کاتێک چوومە پەرتووکخانە دەبینم ئەو ٤٠٠ دانە پەرتووکەی (زەردەشت‌و ئامۆژگارییەکانی)ـەتی کە بەمەبەستی پرۆژەیەکی فێرکاری بەخشیبووم.

بەڕاستی چێی سەرسووڕمانە لەوەی چی ئەو ژمارە پەرتووکەی گەیاندووەتە پەرتووکخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم، لەکاتێکدا ئەو چوار ساڵ پاش بەخشینم بە کۆمیتەی ناوبراو کراوەتەوە؟ یان دەبێ هۆی چیبێت کە کاکە نەدیم‌ی یەکەم بەڕێوەبەر تەواوی ئەو ژمارەیەی لە عەماردا قەتیس کردووە؟

خوێنەری هێژا، فەرموون کۆپیی بەشێک لە ئاماژەو مەبەستم ببینن کە لە پێشەکیی چاپی دووی ئەم پەرتووکەدا نووسیومە کە لە ئۆفسێتی تیشک/ سلێمانی/ باشووری کوردستان لەسەر ئەرکی خۆم بەچاپ گەیشت.

بڕوانە پێشەکیی زەردەشت ‌و ئامۆژگارییەکانی (چاپی دوو)